خۆکوشتن و کوژرانی ٦ کەس لە ٤ ڕۆژدا

هەنگاو: لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد خۆیان کوشتووە و چوار کەسیش کوژراون.

٥ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢١:٠٢

پشتیوانی هەنگاو بکەن

هەنگاو: لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد خۆیان کوشتووە و چوار کەسیش کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی هەینی (٤ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٢٥ی مەی ٢٠١٨)، پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵی دانیشتووی گەڕەکی تەرزیلووی ئورمیە بە هۆی کێشەی ئابووری خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ”عەلی دەریایی“ خەڵکی شنۆ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی دەریایی پێش لەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت بە هاوژینەکەی وتووە کە ”من بە هۆی هەژاری و نەداری خۆم دەکوژم و بمبوورن کە نەمتوانیوە ژیانیکی باش بۆ ئێوە دابین بکەم“.

 شەوی پێنج شەممەش کەس یان کەسانێکی نەناسراو پارێزەرێکی خەڵکی سەڵماسیان بە ناوی ”مەنسوور محەمەدی ” لە شاری ئورمیە بە چەقۆ کوشتووە.

هەروەها هەمان شەو، کەسێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی ”خ .ن“ خەڵکی ئیسلام ئاباد سەر بە پارێزگای کرماشان بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو پیاوە دوای ئەوەی لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵی بە ناوی ”م . م“ کوشتبوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە تەرمی ژنێک کە بە چەک کوژرابوو لە گوندی حەسووکەندی ئورمیە دۆزرایەوە کە هەتا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

لە یەکەم ڕۆژی مانگی جۆزەردانیش هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”عوسمان مەلازوویان“ بە هۆی تێکەڵچوونی بنەماڵەییە لە سەر زەوی بە چەک کوژراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە