خۆکوشتنی تازە بووکێک لە ماکۆ

تازە بووکێکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی زەینەب ڕەسووڵی قزڵباش تەمەن ٢٣ ساڵ کە ماوەیەک پێش بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیبوو، لە یەکێک لە

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٥٠


هەنگاو: چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

تازە بووکێکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی زەینەب ڕەسووڵی قزڵباش تەمەن ٢٣ ساڵ کە ماوەیەک پێش بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیبوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئورمیە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زەینەب ڕەسووڵی قزڵباش خەڵکی گوندی پەنچەر لوو سەر بە شاری ماکۆ حەفتەی ڕابردوو خۆی هەڵواسیوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئورمیە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٤ی جولای ٢٠٢٢) گیانی لە دەست داوە و ڕۆژی شەممە تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەسووڵی قزڵباش لەو بارەوە بە هەنگاوی وت: "زەینەب ڕەسووڵی قزڵباش ٨ مانگ پێش ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و لەو ماوەیەدا بەردەوام لەلایەن شووەکەی و هێورەکەیەوە ئازار و ئەزیەت دراوە و ناچار بووە خۆی بکوژێت".
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە