خۆکوشتنی دایکی سێ منداڵ و گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە مەهاباد

هەنگاو: رۆژی ڕابردوو ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە شاری مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٦ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١١:٤٠

 

هەنگاو: رۆژی ڕابردوو ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە شاری مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٤ی فێوریەی ٢٠١٩) ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی ئاوایی”قزل قۆپی” مەهاباد بە هۆی خەمۆکی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەهاباد ناسنامەی ئەو ژنەی “فەریدە عەبدوڵڵازادە” و دایکی سێ منداڵ ڕاگەیاندووە کە لە ڕیگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان رۆژ، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی “ڕەزا چووپانی” لە ئاوایی”ئاسۆکەند”ی مەهاباد بە هۆی تووش بوون بە خەمۆکی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە