خۆکوشتنی دوو میرمنداڵی ١٧ ساڵە لە بۆکان و هەرسین

هەنگاو: دوو مێرمنداڵ لە شارەکانی هەرسین و بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ١١:٠١

 

هەنگاو: دوو مێرمنداڵ لە شارەکانی هەرسین و بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٤ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٥ی مەی ٢٠١٩) مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئاوایی”بەردە زەرد”ی بۆکان بە ناوی “مەسعود ڕەسوڵپور” خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، مەسعود دوای ئەوەیکە داوای لە بنەماڵەکەی کردووە ماتۆرێکی بۆ بکڕن و بەقسەیان نەکردوە، کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، لاوێکی ١٧ ساڵان لە شاری هەرسین بە هۆی کیشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری هەرسین ناسنامەی ئەو لاوەی “ئارەش موحیبی” ڕاگەیاندووە  کە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە