خۆکوشتنی دوو هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد و کرماشان

هەنگاو: ژنێکی کورد لە مەهاباد لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە و لاوێکی دیکەش لە کرماشان، کۆتایی‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٢٥ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٠:٥٠

 

هەنگاو: ژنێکی کورد لە مەهاباد لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە و لاوێکی دیکەش لە کرماشان، کۆتایی‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (۲۵ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ۱۶ی دێسامبری ٢٠١٨) ژنێکی خەڵکی مەهاباد بەهۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە مەهاباد ناوی ئەو هاووڵاتییەی ''فەرزانە ماملێ'' کچی ''سەلیم'' و دانیشتووی گوندی ''قوم قەڵا'' ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەشەوە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۴ی سەرماوەز، لاوێکی دیکە بەناوی ''موسلیم حەیدەری'' کوڕی ''محەممەد'' خەڵکی گوندی ''زەردۆیی''ی سەربە شاری پاوە کە دانیشتووی شاری کرماشان بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

یەکێک لە نزیکانی ''موسلیم حەیدەری'' بە هەواڵنێری ''هەنگاو''ی ڕاگەیاندووە کە ناوبراو ١٠ ڕۆژ پێشتر لە ماڵ چووەتە دەرەوە و وتوویە ئیدی ناگەڕێمەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە