خۆکوشتنی دوو ژن لە کرماشان و دیواندەرە و مامۆستایەک لە سەقز

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە دوو کەسیان ژن و یەکێکیان مامۆستای قوتابخانە بووە.

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١١:٢٦


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە دوو کەسیان ژن و یەکێکیان مامۆستای قوتابخانە بووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی بانەمەڕێ ٢٧٢٠ (٣٠ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، تەرمی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”هادی یەزدانی“ لە بەنداوی چراغوەیسی ئەو شارە دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هادی یەزدانی یەکێک لە مامۆستایانی شاری سەقز و ئەندامی دامەزرێنەری ناوەندی فەرهەنگیانی ئەو شارە بووە و بە هۆکارێکی نادیار خۆی کوشتووە.


لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، ژنێکی ٣٠ ساڵەی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”شەقایق مورادی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودشدا، کچێکی ٢٥ ساڵەی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ”هاوژین مەجیدی“ بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برینج خۆی کوشتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە