خۆکوشتنی دوو ژن لە کرماشان و کامیاران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژنی لاو لە شارەکانی کرماشان و کامیاران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

١٧ خەرمانان ٢٧١٩، ٢١:٠٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژنی لاو لە شارەکانی کرماشان و کامیاران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٧ی سێپتامبری ٢٠١٩)،  ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”کوبرا سدیقی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی خەرمانان (٥ی سێپتامبر)، ژنێکی لاوی خەڵکی کامیاران دوای ئەوەی لە هاوژینەکەی جیابوویەوە لە یكێک لە پارکەکانی ئەو شارە لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری کامیاران ناسنامەی ئەو ژنە لاوەی ”شەرارە باتمانی“ ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ کەس لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٥ کەسیان ژن بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە