خۆکوشتنی دوو ژن لە ئیلام و پیرانشار

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژنی خەڵکی شارەکانی ئیلام و پیرانشار بە ناوەکانی فریشتە مەقسوودی و کەوسەر بەرفی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٨:٥١


هەنگاو: دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژنی خەڵکی شارەکانی ئیلام و پیرانشار بە ناوەکانی فریشتە مەقسوودی و کەوسەر بەرفی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣٠ی جولای ٢٠٢٢)، ژنێکی لاوی خەڵکی ئیلام بە ناوی فریشتە مەقسوودی تەمەن ٢٨ ساڵ بە هۆی کێشەی ئابوورییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژ، ژنێکی ٢٩ ساڵەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی کەوسەر بەرفی خۆی هەڵواسیوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە کەوسەر بەرفی لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەی هەبووە و گەڕاوەتەوە ماڵی باوک و دایکی، بەڵام بە هۆی پێداگری بنەماڵەکەیەوە گەڕاوەتەوە لای شووەکەی و لەوێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە