خۆکوشتنی دوو ژن و دوو پیاو لە کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم دوو ژن و دوو پیاو لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٧ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٩:٠٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم دوو ژن و دوو پیاو لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ٦ی ئاوریلی ٢٠١٩)، لاویکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی بۆکان بە ناوی ” جەسیم محەمەدزادە“ ڕۆژێک دوای پێکهێنانی ژیانی هاوبەش خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو لاوە کە سالی ڕابردووش هەوڵی خۆکوشتنی دابو ڕوون نەبووەتەوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی یاسایی کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی (١٦ی خاکەلێوە / ٥ی ئاوریل)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی زەردویی پاوە کە دانێشتووی شاری نەغەدە بووە بە ناوی ”حەیدەر حەیدەری“ لەڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

حەیدەر حەیدەری کە خێزاندار بووە، بە هۆی ئەوەی کە کەفالەتی کەسێکی خەڵکی مەشهەدی کردووە و بڕی ١٣٠ میلیۆن تمەن لە سەر حیسابەکەی هەڵگیراوە، خۆی کوشتووە.

هەمان ڕۆژ ژنێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”لەیلا سوهرابی“ کە خیزاندار بووە بە هۆی کیشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.

هەروەها، ژنێکی خەڵکی گەنگەچینی ئورمیە بە ناوی ”نووشین  مەعنەوی“ کە دوایین ڕۆژی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خاکەلێوە بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە. ناوبراو خێزاندار و دایکی منداڵێک بووە و بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە