خۆکوشتنی دوو کچی مێرمنداڵ

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژنی ڕابردوودا دوو کچی مێرمنداڵ کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە لە شارەکانی پیرانشار و جوانڕۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٨ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٤:٤٥

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژنی ڕابردوودا دوو کچی مێرمنداڵ کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە لە شارەکانی پیرانشار و جوانڕۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٨ی دێسامبری ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی گوندی شیناوێ  سەر بە پیرانشار بە ناوی “مریەم شەوندە” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مریەم شوەندە بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەگەڵ زڕدایکی خۆی هەڵواسیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەز کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “سارینا فەرزی” بە هۆی کێسەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە