خۆکوشتنی دووکچ لە کرماشان و ئورمیە بە هۆی بەشوودانی بەزۆرەملێ

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو دوو کچی کە یەکێکیان تەمەن ی ژیر ١٨ ساڵ بووە لە شارەکانی کرماشان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٣١ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١١:٣٤


هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو دوو کچی کە یەکێکیان تەمەنی ژیر ١٨ ساڵ بووە لە شارەکانی کرماشان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٩ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ”شیرین کەمەری“ لە گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، شیرین کەمەری بە هۆی گوشاری بنەماڵەکەی لەسەر ناوبراو بە مەبەستی شووکردنی زۆرەملێ بە کەسێک کە خۆشی نەویستووە، بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کچێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی ”شلێر بەرزەنجی“ کە خەڵکی گوندی کانی دەستار سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە بووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گیانی لە دەست داوە.


سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە، ئەو کچە بە هۆی گوشاری بنەماڵەکەی لە سەر ناوبراو بە مەبەستی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ کەسێک کە خۆشی نەویستووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە