خۆکوشتنی سێ هاووڵاتی لە کوردستان، دوویان مێرمنداڵن

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی کە دوو کەسیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە، لە شارەکانی سنە، سەقز و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٧ خەرمانان ٢٧١٩، ١٤:١٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی کە دوو کەسیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە، لە شارەکانی سنە، سەقز و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢٩ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لاوێکی خەڵکی سنە بە ناوی ‘شوعەیب ئەحمەدی” دانیشتووی گەڕەکی کانی کوزەلەی ئەو شارە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە ڕێگای خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە ٥ی خەرمانان، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی خاپوورەدێی سەقز بە ناوی “شادی ئیسلامی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها لە ڕێكەوتی ٢ی خەرمانان لاوێکی ١٥ ساڵان خەڵکی گوندی بازرگانی پیرانشار بە ناوی “مەتین کانی زەردی” بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە