خۆکوشتنی سێ هاووڵاتی و کوژرانی ژنێک لە کوردستان + وێنە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شووت، پاوە و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ژنێکیش بە دەستی مێردەکەی کوژراوە.

٢٧ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٣:٤٨

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شووت، پاوە و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ژنێکیش بە دەستی مێردەکەی کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی زەردۆیی پاوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پاوە ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ”ئاران حەیدەری“ ڕاگەیاندووە کە بە هۆی کێشەی ئابووری و بێکاری لە شاری تاران و لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە خۆی کوشتووە.

هەمان ڕۆژ کچێکی لاوی خەڵکی ئورمیە کە ناسنامەکەی هەتا ئێستا نەزانراوە بە هۆی کیشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی هەینیش پیاوێکی خەڵکی شاری شووت سەر بە پارێزگای ئورمیە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە دوای ئەوەی لە سەر شەقام بە کەلک وەرگرتن لە چەک ژنەکەی کوشت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە