خۆکوشتنی سێ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ئیلام و مەهاباد

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەس فرۆشێک و دوو مێرمنداڵ لە شارەکانی ئیلام و مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٢:٥٨

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەس فرۆشێک و دوو مێرمنداڵ لە شارەکانی ئیلام و مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٤ پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٢٥ی ژوئەنی ٢٠١٩) مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵان بە ناوی “مەهدی محەمەد پوور” لە شاری ئیلام بە هۆی هەژاری و کێشەی ئابووری لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هەمان ڕۆژ، هاووڵاتیەکی تەمەن ٤٨ ساڵانی خەڵکی ئاوایی خانگێی مەهاباد بە ناوی”حەسەن” لە ماڵی خۆی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

حەسەن دەس فرۆش بووە و بە هۆی هەژاریەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە (٣ی جۆزەردان/٢٤ی ژوئەن) لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”سوهراب رۆستەمی” کوری سەلام، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە