خۆکوشتنی سێ هاووڵاتیی کورد لە ماکۆ، سونقوڕ و سنە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی لە شارەکانی سونقوڕ ماکۆ و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٣:١٨

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی لە شارەکانی سونقوڕ ماکۆ و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی رەزبەری ٢٧١٩(٢٣ی سێپتامبری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی سونقور بە ناوی “زینەت ئەیووبی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە رێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆه هێناوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٣١ی خەرمانان هاووڵاتیەکی تەمەن ٤١ ساڵ بە ناوی “بێهرووز خوداکەرەمی” خەڵکی سنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە سەربانی ماڵێک خۆی فرێ داوەتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانان، لاوێکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی “ئیبراهیم حەمیدی” بە هۆی دژایەتی بنەماڵەی لەگەڵ ژن هێنانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هاتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە