خۆکوشتنی سێ ژن لە مەهاباد، سەقز و دیواندەرە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردودا لە شارەکانی دیواندەرە، سەقز و مەهاباد سێ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٤ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٤٣

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردودا لە شارەکانی دیواندەرە، سەقز و مەهاباد سێ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی سەرماوەز (٢٤ نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “زارا بێ سوخەن” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

زارا بێ سوخەن خێزاندار و دایکی سێ منداڵ بووە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، ژنێکی ٤٥ ساڵەی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “حومەیرا ئەڵماسی” لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.، ناوبراو ١٠ رۆژ پێش بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیبوو.

هەروەها، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ژنیکی تەمەن ٢٤ ساڵانی خەڵکی سەقز بە ناوی “سمەیە رەسوڵزادە” لە گەڕەکی نەشمیلانی ئەو شارە بە هۆی کێشەی خێزانیوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە