خۆکوشتنی سێ کچ لە کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کچی لاو لە شارەکانی پیرانشار، نەغەدە و دێولان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٩ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٠:٢٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کچی لاو لە شارەکانی پیرانشار، نەغەدە و دێولان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی نەغدە بە ناوی (س . ئا) بە هۆکارێکی نادیار لە شوێنی کارەکەی خۆ (ئارایشگە) خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی خەرمانان، ژنێکی خەڵکی گوندی ”بڵوان ئاوا“ی دێولان بە ناوی ”دڵگەش محەمەدی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار بە ناوی ”ڕۆژین مستەفاپوور“ کە چەند ڕۆژ پێش خۆی هەڵواسیبوو، ئەمڕۆ گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە