خۆکوشتنی سێ کەس لە ئیلام، جوانڕۆ و بانە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٣ کەس لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٠:٠٦

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٣ کەس لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ١٠ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی زلان سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی ”ئارەزوو کەریمی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمان ڕۆژ، ژنێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”مەهین بەشارەتی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگای خواردنی حەبی برنج خۆی کوشتووە.

هەروەها، ڕۆژی پێنج شممە ٩ی خەزەڵوەر (٣١ی ئۆکتۆبر)، لاوێکی خەڵکی بانە بە ناوی ”میلاد گەورکی“ بە هۆکارێکی نادیار و لە ڕێگای بە کارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە