خۆکوشتنی سێ کەس لە ئیلام، سەقز و شنۆ

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئیلام، سەقز و شنۆ بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٦:٤٥

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئیلام، سەقز و شنۆ بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی ئیلام کە لە نەخۆشخانەی مستەفا خومەینی ئەوشارە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بوو، لە نۆهەمی سێهەمی ئەو نەخۆشخانەیە خۆی خستە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە.

محەمەد کەریمیان، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام وێرای پشڕاستکردنەوەی ئەو هەوڵە ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لەوبارەوە دەستی پێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، شەوی جوارشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر ( ١٣ی نۆڤەمبر) لاوێکی خەڵکی شنۆ بەناوی ”سەید محەمەد مستەفازادە“ بە هۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی هەڵواسیوە.

دوو ڕۆژێ پێشیش، لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی گوندی کوردکەندی سەقز بە ناوی ”عابید یووسفی“ بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە