خۆکوشتنی شەش هاووڵاتی لە کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەش هاووڵاتیی کورد کە سێ کەسیان ژن و یەکێکیان مێرمنداڵ بووە لە شارەکانی پیرانشار، مەریوان، سنە، ئیلام و کرماش.

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٢:١٠


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەش هاووڵاتیی کورد کە سێ کەسیان ژن و یەکێکیان مێرمنداڵ بووە لە شارەکانی پیرانشار، مەریوان، سنە، ئیلام و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٣ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”ئەمیر ئەرسەلان تاک“ بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای بەکارهێنانی چەک خۆی کوشتووە.


ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی پووشپەڕ و لە شاری کرماشان، ژنێکی گەنج بە ناوی ئەسرین سەحرایی بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێناوە.


لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ (٣٠ی ژوئەن)، ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”سمەیە قەجەڕی“ بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.


ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، لاوێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”فەخرەدین مەحموودی“ بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


هەروەها، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”سەمیرا“ لە گوندی هەجمنەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


لە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕ و لە شاری سنە، پیاوێک بە ناوی حەسەن مەولانایی بە هۆی کیشەی خێزانی و کۆمەڵایەتییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە