خۆکوشتنی شەش کەس لە شارەکانی کوردستان، کەسێکیان مێرمنداڵ و دوویان ژن بوون

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم شەش هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئیلام، قەسیری شیرین، سنە،ئورمیە، ڕوانسەر و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٠ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٠:٥٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم  شەش هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئیلام، قەسیری شیرین، سنە،ئورمیە، ڕوانسەر و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٠ی مارسی ٢٠٢٠)، ژنێکی لاوی خەڵکی ئیلام بە ناوی” شیوا بەساتت” بە هۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممە، ژنێکی خەڵکی قەسری شیرین بە ناوی “ مەرزیە ڕەزای خۆی هەڵواسیوە. ناوبراو کە تەمەنی ٢٤ ساڵ بووە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە.

هەمان ڕۆژ هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “محەمەد نەسیری” بەهۆی هەژاری و بێکاری خۆی هەڵواسیوە.

لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “دیار چەپانی” هەمان ڕۆژ بە هحی هەژاری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “عەبدولقادر چراق” بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە.

هەروەها، ڕۆژی جوارشەممە ١٤یڕەشەممە (٤ی مارس)، هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر بە ناوی “فەرید موختاری” خەڵکی گوندی دەوڵەت ئاوا بە هۆی هەژاری و بێکاری خۆی هەڵواسیوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە