خۆکوشتنی لانیکەم ۱۶ هاووڵاتیی کورد لە مانگی خه‌‌رمانانی ٢٧٢٠

خۆکوشتنی لانیکەم ۱۶ هاووڵاتیی کورد لە مانگی خه‌‌رمانانی ٢٧٢٠

16:31 - 23 September 2020

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی خەرمانانی ٢٧٢٠، لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٠ پیاو و ٦ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٦ حاڵەت (١ ژن و ٥ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت (١ ژن و ٢ پیاو)
پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت (٣ ژن)
پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت (١ ژن و ٣ پیاو)

 

هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: ٩ حاڵەت (٦ ژن و ٣ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٦ حاڵەت (٦ پیاو)
کێشەی دەروونی: ١ حاڵەت (١ پیاو)

 

جۆری خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: ١٣ حاڵەت (٥ ژن و ٨ پیاو)
خواردنی حەب: ٣ حاڵەت (١ ژن و ٢ پیاو)