خۆکوشتنی لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٠

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی پێنج کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٥:٠٩

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی پێنج کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٠، لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٦ پیاو و ٦ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی پێنج کەسیان (٤ کچ و کوڕێک) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٣ حاڵەت (٢ ژن و ١ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت (١ پیاو)
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت (٢ ژن و ٣ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٣ حاڵەت (٢ ژن و ١ پیاو)

 

هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: ٤ حاڵەت (٣ ژن و ١ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٧ حاڵەت (٢ ژن و ٥ پیاو)
قەبووڵ نەبوون بۆ زانکۆ: ١ حاڵەت (١ ژن)


جۆری خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: ١٠ حاڵەت (٥ ژن و ٥ پیاو)
خواردنی حەب: ١ حاڵەت (١ پیاو)
خۆفڕێدانە خواروە لە سەر بان: ١ حاڵەت (١ژن)


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە