خۆکوشتنی لاینکەم ٣٢ هاووڵاتیی لە مانگی پووشپەڕی ٢٧٢٠ + ناوەکان

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٣٢ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناو.

٣ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٨:١٤


هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٣٢ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی پێنج کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی پووشپەڕی ٢٧٢٠، لانیکەم ٣٢ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٦ ژن و ١٦ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی پێنج کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.


ناوی ئەو کەسانەی کە خۆیان کوشتووە و زانیاری زیاتر لەسەر چۆنێتی خۆکوشتنەکەیان بە شێوەی خوارەوەیە؛


١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
حوسێن مەولانایی خەڵکی سنە بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.


٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠:
١_ شیوا ئیسماعیلی خەڵکی مەهاباد بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.
٢_ کچێکی تەمەن ١٣ ساڵی خەڵکی ئیلام بە هۆی ئەوەی کە نمرەی پێویستی لە قوتابخانە بە دەست نەهێنابوو، خۆی هەڵواسیوە.


٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ زارا نامداری خەڵکی تیکاب بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢_ ژنێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”حەسیبە نوورمحەمەدی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسی.


٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ خوێندکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”مستەفا تەیمووری“ بە هۆی ڕێکخری بەرپرسانی زانکۆ لەدرێژەدان بە خوێندنی خۆی هەڵواسی.
٢_ فەخرەدین مەحموودی خەڵکی پیرانشار بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.


١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ بەسنا ئەحمەدی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی ئورمیە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
٢_ ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ لە مەریوان بە ناوی ”سەمیرا“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٣_ سمەیە قەجەری تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی ئیلام، بە هۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ ئەسرین سەحرایی خەڵکی کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە ڕێگای خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ ئەمیر ئەرسەلان تاک تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار بە هۆی کێشەی خێزانی و کە ڕێگای بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢_ لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”مێهدی ڕەحمانی“ بە هۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسی.


١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ محەمەد سەعید شامحەمەدی تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسی.


١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ زانیار نادری تەمەن ١٢ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ شەکیلا زەحمەتکێش خەڵکی پاوە بە هۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢_ عەبدوڵڵا سادقی خەڵکی سەقز بە هۆی کێشەی خێزانی لە سەر بان خۆی خستە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.
٣_ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”مازیار میرئەحمەدی“ بە هۆی هەژاری و کێشەی ئابووری خۆی هەڵواسی.


٢٠ی پووشپەڕی ٢٠٢٠
١_ کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”ژیلا ئیسماعیلی فەڕ“ بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسی.


٢٤ی پووشپەڕی ٢٠٢٠
١_ ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی ڕوانسەر بە ناوی ”شیوا قوبادی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.
٢_ کچێکی لاوی خەڵکی بانەوڕەی پاوە بە ناوی ”حەفسێ فەتاحی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.


٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ یوسف بەگ نژادی خەڵکی کۆیەشتی کوڕستان، دوای ئەوەی کچەکەی دایە بەر لێدان و کوتان، لەڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. کچی ناوبراو ئێستا لە کۆمادایە.


٢٦ی پووشپەڕێ ٢٧٢٠
١_ لاوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”سیروان نەزەری“ بە هۆکارێکی نادیار لە ڕێگای خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
٢_ ژنێکی خەڵکی دێهلۆڕان بە ناوی ”سومەیە سوبحانی“ بە هۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگای خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ لاوێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی دڵزی سەر بە سەوڵاوا بە ناوی سرووش سوبحانی بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە.
٢_ عەدنان حاجی زادە خەڵکی شنۆ بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
٣_ هدیە ئەردەڵان، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی کامێران کە بە تازەیی لە هاوژینەکەی جیا ببوە، بە هۆی ئەوەی هاوژینەکەی ڕێگەی نەداوە منداڵەکەی ببنێت، خۆی هەڵواسیوە.

٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ دوکتور عەمار ئەلانی خەڵکی قەسری شیرین بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ”عەتا قەیسەری“ بە هۆی هەژاری خۆی هەڵواسی.


٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”عەبدوڵڵا گویەلی“ بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسی.


٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
١_ سارینا مورادی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی خامسانی کامێران، بە هۆی کێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسی.
٢_ کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی کۆتۆل کە ناوەکەی نەزانراوە، لە سەر بەرزەپردێکی ئەو شارە خۆی خستە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە