خۆکوشتنی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە سەردەشت + وێنە و ئامار

خۆکوشتنی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە سەردەشت + وێنە و ئامار

12:40 - 19 August 2018

 

هەنگاو: منداڵێکی دانیشتووی یەکێک لە ئاواییەکانی سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٧ی گەلاوێژ ی ٢١٧٨/ ١٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو منداڵە تەمەن ١٣ ساڵەی زەکەریا ئەسوەک، کوڕی عەزیز و دانیشتووی ئاوایی ڕەش هەرمێ سەر بە شاری سەردەشت ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو منداڵە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ماوەی ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاوییدا، لانیکەم ٢٢ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٧ کەسیان کوڕ و ١٥ کەسیان کچ بوون.