خۆکوشتنی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵە لە سنە، خۆکوشتنی ٣٠ مێرمنداڵ لە ماوەی ٦ مانگدا

هەنگاو: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵان لە سنە بە هۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٢٩ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٠:٣٨

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵان لە سنە بە هۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٧ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ١٧ی ژوئەنی ٢٠١٩) مێرمنداڵیکی ١٧ ساڵە دانیشتووی گەڕەکی نایسەری سنە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە ناسنامەی ئەو مێرمنداڵەی”فەرید عەزیزی” ڕاگەیاندووە کە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

باوکی فەرید لە شاری سەرپێڵی زەهاو سەرقاڵی کرێکاری بووە و فەرید بە هۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە لانیکەم ٣٠ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ١٧ کەسیان کچ و ١٣ کەسیان کوڕ بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە