خۆکوشتنی ٥ هاووڵاتی لە ئیلام، کامیاران، سنە و سایین قەڵا

هەنگاو: لە ماوە ڕۆژانی ڕابردوو دووو ژن و سێ پیاو لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: لە ماوە ڕۆژانی ڕابردوو دووو ژن و سێ پیاو لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢٢ی سێپتامبری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی ئیلام بە ناوی “سەبری مەلایی” بە هۆی کیشەی خێزانییەوە لە ڕێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی شەممە ٣٠ خەرمانان، لاوێکی ٣٠ ساڵانی خەڵکی کامیاران بە ناوی “فەرزاد وەیسی” بە هۆکاری نادیار لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، ڕۆژی هەینی هاووڵاتیەکی تەمەن ٦٠ ساڵی خەڵکی کامیاران بە ناوی “یەدوڵڵا قوبادی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە  خۆی لە سەر بانی ماڵێک فرێ داوەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خەرمانان پیاوێکی ٥٠ ساڵان بە ناوی علی بارامی لە شاری سایین قەڵا بە هۆی کێشەی ئابووری خۆی هەڵواسیوە

کۆتاییەکانی هەفتەی ڕابردووش ژنێکی ٣٧ ساڵان بە ناوی هاوژین عەبدوڵڵاهی  خەڵکی شاری سنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە