خۆکوشتنی ٢٢ هاووڵاتی کورد لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٧ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ئورمیە، بۆکان، سنە، ئیلام، سەردەشت، مەهاباد و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیا

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٢:٥٣

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٧ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ئورمیە، بۆکان، سنە، ئیلام، سەردەشت، مەهاباد و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. هەروەها لە ماوەی مانگی ژانویە لانیکەم ٢٢ هاووڵاتی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئێوارەی رۆژی هەینی ٤ی رێبەندان(٢٤ی ژانویە) لاوێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “عەبدووڵڵا خزرپوور” بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٥ی رێبەندان تازە بووکێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “سەیران ئەحمەدزادە” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیو و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمان ڕۆژ ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “چیمەن ڕەحمانی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە رێگەی خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی سێ شەممە ٨ی رێبەندان (٢٨ی ژانویە،) لاوێکی خەڵکی ئاوایی موانای سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە بە ناوی “نادر قەسیمی زادە” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، ڕؤژی چوارشەممە ٩ی ڕیبەندان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی “ م . ت” بە هۆی کێشەی ئابووری لە شوێنی کارەکەی خۆی هەڵواسیەوە.

هەمان ڕۆژ، لاویکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی “ئومید بەخشی” بە هۆی کێشەی خێزانی لەڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندان، لاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”فەردین جەنگی“ کە لە شاری تاران سەرقالی کرێکاری بووە، بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە کە ٧ کەسیان ژن و ١٥ کەسیان پیاو بوون.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە