خۆکوشتنی ٦ هاووڵاتیی کورد لە یەک حەفتەدا

هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سەقز، ئورمیە، ئیلام و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٤ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١١:٥٠

 

هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سەقز، ئورمیە، ئیلام و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٣ی ژانویەی ٢٠٢٠)، ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”زارا ئەکبەری“ بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ناوبراو خێزاندار و دایکی دوو منداڵ بووە.

هەمان ڕۆژ، لاوێکی خەڵکی گوندی ”قەرەلەر تەسووج“ی ئورمیە بە ناوی ”وەحید حوسێنی“ بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ئیلامەوە نێردراوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕێبەندان، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی ”ئەحمەد میرئەحمەدی“ بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برنج خۆی کوشتووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ ژانویە) لاوێکی خەڵکی گوندی ”کارێز“ی ئورمیە بە ناوی ”جەواد دێهقان“ بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕؤژی هەینی ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانویە) تەرمی دوو لاوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ”سەمەد محەمەد نژاد“ و ”سەباح لەتیف نژاد“ دۆزرایەوە. میدیا حکوومەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو دوو کەسە هاوکات و پێکەوە خۆیان کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە