خۆکوشتنی پێنج کەس لە شارەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٠ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٢:٠٦


هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٨ی ژویەنی ٢٠٢٠)، ژنێکی لاوی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”نەهیە ئیمامی“ بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی کەم ئەندامی خەڵکی کرماشان بە ناوی “جەهانگیر ئازادی میان کوهی” لە بەرانبەر بینای بونیادی شەهیدی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ئێوارەی هەمان ڕۆژ بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. ئەو هاووڵاتییە بە هۆی ئەوەی لە لایەن بەرپرسانی بونیادی شەهید وامی پێ نەدراوە گڕی لە جەستەی خۆی بەردابوو.


هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردان (٤ی ژوئەن). ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی بۆکان بە ناوی شەهلا حاجی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.


لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی خەڵکی تیکاب بە ناوی “مەجید” بە هۆی هەژاری و بێکاری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


هەروەها منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی “ئارمین” بە هۆی هەژاری لە رێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە