خۆکوشتنی چوار لاو لە کرماشان، دەڕەشار، سەرپێڵی زەهاو و پیرانشار

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار لاوی خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و دەستکورتی کۆتاییان بە ژیانی خۆان هێناوە.

٦ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٢:٢٩


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار لاوی خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و دەستکورتی کۆتاییان بە ژیانی خۆان هێناوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٥ی مەی ٢٠٢٠)، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”مێهدی ئیمانی“ بە هۆی هەژاری و دەستکورتی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


هەمان ڕۆژ لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”حاسڵ ئاڵتوون“ بە هۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی هەڵواسیوە.


لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی دەڕەشاری ئیلامی بە ناوی ”مێهدی گەڕاوەند“ لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئیلام گیانی لە دەست داوە. ناوبراو نزیکەی دوو حەفتە بەر لە ئێستا بە هۆی هەژاری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

هەروەها، ڕۆژی شەممە، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی گوندی زەعفەرانی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ”وەحید قەنبەروەیسی“ بە هۆی هەژاری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە