خۆکوشتنی چوار هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەژاری لە کەمتر لە حەوتوویەکدا

هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چوار هاووڵاتی کە یەکێکیان ژن بووە بە هۆی هەژارییەوە لە چەند شاری کوردستاندا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ٢٣:٠٩


هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چوار هاووڵاتی کە یەکێکیان ژن بووە بە هۆی هەژارییەوە لە چەند شاری کوردستاندا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بە پێی راپۆرتێک کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە، ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠(١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی ئیلامی بە ناوی "عادڵ ڕەشیدی"، تەمەن ٣٣ ساڵ، بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە و لە نامەیەکدا هۆی خۆکوشتنەکەی بە هەژاری و بێکاری لە قەڵەم داوە.


لە لایەکی دیکەوە، رۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، ژنێکی کرماشانی بە ناوی " زیبا خاوەری" تەمەن ٤٣ ساڵ و دایکی سێ منداڵ، بە هۆی هەژاری و لە رێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


هەروەها رۆژی شەممە، ٢٣ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی ٥١ ساڵە بە ناوی " مەلەک محەممەد باقری"، دانیشتووی گەڕەکی فەرجەی شاری سنە، بە هۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


هەو ئەو رۆژە لاوێکی ٣٠ ساڵە بە ناوی " حەمید ئیبراهیمی"، خەڵکی دێهلۆرانی ئیلام، بە هۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە