خۆکوشتنی چوار کەس لە شارەکانی ڕوانسەر، ئیلام، بۆکان و سنە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی کە یەکێکیان ژن بووە، لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٠:٤٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی کە یەکێکیان ژن بووە، لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”ئایدا محرابی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لەڕێگای خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شەوی ڕابردووش لاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”سەلاحەدین ئیفتخاری“ بە هۆکارێکی نادیار و لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکی تاپڕەوە خۆی کوشتووە.

هەمان ڕۆژ، لاوێکی خەڵکی سنە بە ناوی ”حومید زارعی“ تەمەن ٢٦ ساڵ بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە لە ڕێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە و ڕۆژی سێشەممە، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی گوندی قوڕیقەڵا سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر بە ناوی ”نەزیر باباخان زادە“  خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە