خۆکوشتنی چوار کەس لە کوردستان، یەکێکیان کچێکی ١٥ ساڵەیە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار هاووڵاتیی کورد کە یەکێکیان کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بووە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٢:٢٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار هاووڵاتیی کورد کە یەکێکیان کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بووە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٦ی ژانویەی ٢٠٢٠)، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”ئەفرۆز مینایی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە مێرمنداڵە بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ماڵی باوکی کە لە گەڕەکی ”پەردیس“ی بۆکان هەڵکەوتووە، خۆی هەڵواسیوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی بەفرانبار (١٣ ژانویە)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی خامسان سەر بە شاری کامیاران بە ناوی ”خالید مورادی“ بە هۆکارێکی نادیار  لە رێگای گاز خۆی خنکاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕؤژی شەممە ٢١ی دی (١١ ژانویە) لاوێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”محەمەد قادری“ بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی بەفرانبار (٨ی ژانویە)، لاوێکی تەمن ٢٧ ساڵی خەڵکی شاری گیلانی ڕۆژئاوا سەر پارێزگای کماشان بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە