خۆکوشتنی ژنێک دوای لێدانی بەهۆی شێوازی جل پۆشینیەوە

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە هۆی ئەوەی لەلایەن براکەیەوە لەسەر شێوازی جل پۆشین درابوویە بەر لێدان و کوتان و هەر بەو هۆیەوە خۆی کوشت.

٤ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٠:٤٢

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە هۆی ئەوەی لەلایەن براکەیەوە لەسەر شێوازی جل پۆشین درابوویە بەر لێدان و کوتان و هەر بەو هۆیەوە خۆی کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٤ی سێپتامبری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی کوڕانەی شاری ئورمیە بە ناوی ”مینا جەوان“  لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.

مینا جەوان خێزاندار و دایکی دوو منداڵی ١٤ و ١٠ ساڵە بووە و ڕۆژێ پێشتر خۆی هەڵواسیبوو.

هەواڵنێری هەنگاو لە ئورمیە ڕایگەیاند کە، مینا کاتێک لە حەوشەی خۆیان سەرقاڵی شوستنی جل و بەرگ بووە، براکەی هاتووە و لە سەر شێوازی جل پۆشینی و بێ ڕێزی پێ کردووە و دواتر داویەتە بەر لێدان و کوتان و ناوبراو هەر ئەو ڕۆژە خۆی هەڵواسیوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە