خۆکوشتنی ژنێک لە بانە و بڵاونەکردنەوەی پرسەنامە بە بیانووی پاراستنی ئابڕوو

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی خەڵکی بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بنەماڵەکەشی بە بیانووی پاراستنی ئابڕوو لە بڵاوکردنەوە پرسەنامە خۆیان بواردووە.

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:٤٠

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی خەڵکی بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بنەماڵەکەشی بە بیانووی پاراستنی ئابڕوو لە بڵاوکردنەوە پرسەنامە خۆیان بواردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی هەینی ڕابردوو (١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، ژنیكی لاو لە گەڕەکێکی جووت سایتی ”مهارت“ی شاری بانە بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەیەوە خۆی هەلواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٢٧ ساڵەی ”فریشتە“ ڕاگەیاندووە کە دایکی دوو منداڵیش بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی فریشتە بە بیانووی پاراستنی ئابڕوو، خۆیان لە بڵاوکردنەوەی پرسەنامە بواردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٧ ژن وکچ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە چوار کەسیان تەمنیان لە ژێر ٢٠ ساڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە