خۆکوشتنی ژنێک لە ئیلام و پیاوێک لە سەقز

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو ژن و پیاوێکی خەڵکی شارەکانی دەڕەشار و سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٢١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:٠٨

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو ژن و پیاوێکی خەڵکی شارەکانی دەڕەشار و سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢٠ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١٠ی مەی ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە ناوی ”مینا ڕەزایی“ تەمەن ٢٢ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکەی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، مینا خێزاندار بووە و بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ”حەسەن مەحموودی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

حەسەن مەحموودی بە هۆی هەژاری و بەرزبوونەوەی کرێی خانووەکەی خۆی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە