خۆکوشتنی ژنێک و پیاوێک لە سەقز

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێک و پیاوێکی خەڵکی سەقز بە هۆی هەژاری و کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٣ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٩:٣٤

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێک و پیاوێکی خەڵکی سەقز بە هۆی هەژاری و کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١١ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی جونیانی سەقز بە ناوی ”ئیلاهە ئەمیری“ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە لاوە کە دایکی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵیش بووە، بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.

هەمان ڕۆژ، لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”عەباس فوتوحی“ بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە