خۆکوشتنی ژنێکی تەمەن ٥٢ ساڵ لە دیواندەرە و لاوێکی خەڵکی دێولان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی خەڵکی دیواندەرە و لاوێکی دێولانی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٦ خەرمانان ٢٧١٩، ١٤:١٠

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی خەڵکی دیواندەرە و لاوێکی دێولانی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانانی ٢٧١٩(٦ی سێپتامبری ٢٠١٩) لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی دێولان بە ناوی “سەعید تەهماسبی” بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی فرێ داوەتە نێو بەنداوی سیا سەنگ و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ژنێکی ٥٢ ساڵان خەڵکی گوندی “دەر ئەسبی”ی دیواندەرە بە ناوی “چینی پەرویزی” بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە