خۆکوشتنی ژنێکی خەڵکی پیرانشار دوای وەرگرتنی مافی سەرپەرشتی منداڵەکانی لەلایەن باپیریانەوە

ژنێکی گەنجی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەیدە شەهلا سینا تەمەن ٢٩ ساڵ بە هۆی ئەوەی مافی سەرپەرشتیی منداڵەکانی لەلایەن باپیری منداڵەکانیانەوە ل

٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١١:١٥


هەنگاو: شەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

ژنێکی گەنجی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەیدە شەهلا سینا تەمەن ٢٩ ساڵ بە هۆی ئەوەی مافی سەرپەرشتیی منداڵەکانی لەلایەن باپیری منداڵەکانیانەوە لێی وەرگیرا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەنگاو زانیویەتی کە سەیدە شەهلا سینا ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە هۆی ئازاری زۆری دەروونی لە ئاکامی دووری لە منداڵەکانی، بە ئۆتۆمبێلەکەی کە لە جۆری پراید بووە خۆی خستووەتە ناو بەنداوی سوغانلوو و خنکاوە.

لەو پەیوەندییەدا، هەنگاو زانیویەتی کە هاوژینی سەیدە شەهلا سینا دوو ساڵ پێش لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لە دەست داوە و باوکی هاوژینەکەی لە ماوەی ڕابردوودا دوو منداڵەکەی لە ناوبراو وەرگرتووەتەوە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی سەیدە شەهلا تووشی خەمۆکی ببێت.

شیاوی باسە کە لە پرسەنامەی سەیدە شەهلا لە ناوبراو وەکوو "بووکی ڕێزداری" ئەو پیاوەی کەی مافی سەرپەرشتیی منداڵەکانی لێوەرگرتووەتەوە، ناوبراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە