خۆکوشتنی ژنێکی دێهلۆڕانی بە هۆی ژن هێنانی دووبارەی مێردەکەیەوە

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی بەخشی زەڕین ئاوای دێهلۆڕان، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

٣١ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:٠٤

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی بەخشی زەڕین ئاوای دێهلۆڕان، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩(١٩ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، ژنێکی خەڵکی بەخشێ زەڕین ئاوای سەر بە شاری دێلۆڕان  بە هۆی خۆسووتاندنەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئیلام گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە ئیلام ناسنامەی ئەو ژنەی “ماندانا حوسێنی” ڕایگەیاندووە کە بە هۆی کێشە لەگەڵ مێردەکەی و کە ویستوویەتی ژنێکی دیکە بهێنێت خۆی سووتاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند ماندانا دایکی چوار کوڕ بووە و دوای ٤ رۆژ مانەوە لە نە خۆشخانە بە هۆی  بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەی، گیانی لەدەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە