خۆکوشتنی ژنێکی لاو لە سەردەشت

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٨ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٠:٥١

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە (١٧ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٨ی ژوئیەی ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”ئاگرین پەردەدار“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەسی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاگرین تەمەن ٢٧ ساڵ و دایکی کچێکی ٩ ساڵان بووە و چەند ساڵ پێش لە هاوژینەکەی جیا بووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئاگرین بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە