خۆکوشتنی ژنێکی لاو لە شنۆ و مێرمنداڵێک لە بۆکان

هەنگاو: ژنێکی لاو لە شاری شنۆ و کوڕێکی مێرمنداڵ لە شاری بۆکان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆیان هەڵواسیوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٣:١٦

 

هەنگاو: ژنێکی لاو لە شاری شنۆ و کوڕێکی مێرمنداڵ لە شاری بۆکان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆیان هەڵواسیوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ١٥ی ژوئەنی ٢٠١٩) ژنێکی لاوی خەڵکی ئاوایی “گورگاوێ” شنۆ، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٢٠ساڵانەی کیمیا شێخانی ڕاگەیاندووە  دوای دەمقالە لە گەڵ هاوژینەکەی  گەڕاوەتوە بۆ ماڵی باوکی و لە ڕێگەی هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی بۆکان، بە ناوی ئەرسەلان  ڕەحیمی ئێوارەی ئەمرۆ لە گەرەکی دامدارانی ئەو شارە، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە