خۆکوشتنی ژنێکی گەنج لە شاری مەهاباد

ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی شەیدا نەسری ڕۆژی هەینی ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٠:٥٢


هەنگاو: هەینی ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی شەیدا نەسیریی ٢٣ ساڵە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەیدا نەسیری بە هۆی کێشە و دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوژینەکە و لەڕێگەی خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣٣ ژن لە شارە جیاوازەکانی کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە