خۆکوشتنی ژنێک و پیاوێک لە پیرانشار و ئیلام

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو ژنێک و پیاوێک لە شارەکانی ئیلام و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٠:٤١

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو ژنێک و پیاوێک لە شارەکانی ئیلام و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٢ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١٣ دێسامبری ٢٠١٨)، ژنێکی لاوی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”زەینەب ئیساری“ تەمەن ٢١ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خوردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکە و هەمان ڕۆژ، پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”لوقمان ڕەسووڵ گەڵوانی“ بە هۆی کێشەی خێزانی و بە بەکارهێنانی جەک، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە