خۆکوشتنی کرێکارێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری سنە

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سنە و هاووڵاتیەک لە بانە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٢٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١١:٣٨

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سنە و هاووڵاتیەک لە بانە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی شاری شۆیشە لە شوێنی کارەکەی خۆی لە سنە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناسنامەی ئەو لاوە “نیاک جەعفەری” ڕاگەیەندراوە کە بە هۆی هەژاری و لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو ١٧ی ڕەزبەر، لاوێکی خەڵکی بانە بە ناوی هێمن ئیزەدی بە هۆیکاری ناڕوون و بە خواردنی حەب، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە