خۆکوشتنی کچیک لە ئورمیە و پیاوێک لە دیواندەرە

هەنگاو:لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی گەنج لە شاری ئورمیە و پیاوێک لە شاری دیواندەرە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٢ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٣:٤٣

 

هەنگاو:لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی گەنج لە شاری ئورمیە و پیاوێک لە شاری دیواندەرە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٣١ی ژانویەی ٢٠١٩) کچێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “شەهلا دەشتی” تەمەن ٢٥ ساڵ بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، شەهلا دانیشتووی ئاوایی”پشتگە”بووە و بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، لە ڕێکەوتی (٧ی ڕێبەندان/٢٧ی ژانویە) پیاوێک لە ئاوایی قەڵاڕووتە”ی سەر بە شاری دیواندەرە بە هۆی کێشەی ماڵی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو پیاوەی “فەیرۆز شامحەمەدی” ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە