خۆکوشتنی کچیکی لاو لە مەهاباد

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو کچێکی لاوی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٩ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٣:٣١

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو کچێکی لاوی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٨ی سەرماوەزی ٢٧١٩( ١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) کچێکی لاو بە ناوی لەیلا عەبدی چیانە تەمەن ١٧ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو کچە لاوە خەڵکی ئاوایی یوسوو کەندی مەهاباد بووە و لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەیلا بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە