خۆکوشتنی کچێکی بانەیی بە هۆی بەشوودانی زۆرەملێ

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی بانە بە هۆی بە شوودانی زۆرەملێ هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٢٠ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٠:٥٨

 

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی بانە بە هۆی بە شوودانی زۆرەملێ هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێێ هەوآڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە (١٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٥ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ئێران، کچێکی خەڵکی ئاوایی کێوڵەی بانە، بە هۆی ئەوەی کە ناچار کراوە میرد بە یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی خۆی بکات، خۆی کووشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو کچەی تەمەن ١٩ ساڵانەی سۆما خدری کچی خدر ڕاگەیاندووە کە لە ڕیگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی خدری لەمبارەوە بە هەوڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە، سۆما بڕیار بوو بەم نزیکانە شوو بکات، بنەماڵەی تەرمی ناوبراویان تەنانەت نەبردووەتە پزیشکی دادوەری و بە دزیەوە تەرمەکەیان ئەسپەردە کردووە.

هەنگاو بۆ ڕوون کردنەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندی بە برای سۆماوە گرت، بەڵام براکەی ئامادە نەبوو لەوبارەوە قسە بکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە