خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی ڕێگری لە شووکردنی

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی رێگری بنەماڵەکەی لە شووکردنی بە ئەو کوڕەی کە خۆشی دەویست کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.

٧ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٠:٤٢

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی رێگری بنەماڵەکەی لە شووکردنی بە ئەو کوڕەی کە خۆشی دەویست کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٦ی ئاوریلی٢٠٢١)، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان بە ناوی ژێنەر پوردیان، خەڵکی گوندی کەوپەڕی پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە مێرمنداڵە بە هۆی رێگری لە شووکردنی بە کورێکی دڵخوازی خۆی لەلایەن بنەماڵەیە، لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢١ تا ئێستا (کەمتر لە ٤٠ ڕۆژ) لانیکەم ١٦ ژن لە شارە جیاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە سێ کەسیان تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە